28/08/2026
لە کوێ دایبنێیت؟
باشترین شوێن نزیک پەنجەرەیەک کە ڕووناکی زۆری هەیە، بەڵام تیشکی خۆری ڕاستەوخۆی نیوەڕۆی بەر نەکەوێت،
دەکرێت پەڕەکانی بسووتێنێت.
ئەگەر لە دەرەوەیە، لە سێبەرێکی ڕووناک دایبنێ، نەک لە خۆری توند.
ئاودان:💦
کاتێک سەرەوەی خاکەکە بە قەبارەی ٢–٤ سم وشک بوو، ئاو بدە.
خاکەکە بە تەواوی غەرق مەکە ئاوی زۆر ڕەگ دەخنکێنێت و دەکرێت ڕووەکە بمرێت. گولدانەکە دەبێت کۆنترۆڵی دەرچوونی ئاوی باشی هەبێت.
گەرما:🔥
باشترین گەرما: 18–30°C
لە کوردستان لە هاوین، ئەگەر گەرما زۆر بەرز بێت، بە تایبەتی لە ناوەڕاستی ڕۆژ، لە خۆری ڕاستەوخۆ بپارێزرێت.
لە زستاندا نابێت لە گەرمای زۆر نزم دابنرێت.
باشترین خاک:
پیتمۆس + پێرلایت
گرنگە خاکەکە ئاو تێدا وەستان نەکات.
کورتەی ڕێنمایی:
ڕووناکی زۆر، خۆری بەهێز نەخێر
کاتێک سەرەوەی خاک وشک بوو، ئاو بدە
خاکی خاوەن دەرچوونی باشی ئاو.