21/04/2026
خوێندکارانی بەشی تەکنیکی دیزاینی ناوەوە سەردانێکی زانستییان بۆ "ساز گروپ" ئەنجامدا
لە درێژەی چالاکییە زانستی و مەیدانییەکاندا، خوێندکارانی بەشی تەکنیکی دیزاینی ناوەوە سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای "ساز گروپ" (SAS Group) ئەنجامدا. لەم بەسەرکردنەوەیەدا، خوێندکاران لە نزیکەوە ئاشنای شێوازی کارکردنی ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییە و نوێترین تەکنیکەکانی دیزاینی ناوەوە بوون، بەتایبەت لە ڕێکخستنی شۆڕوم و شوێنە بازرگانییەکاندا. لە میانی سەردانەکەدا، خوێندکاران لەلایەن ئەندازیاران و پسپۆڕانی بوارەکەوە ڕوونکردنەوەی تێر و تەسەلیان لەسەر چۆنییەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و بەکارهێنانی ماتریالی سەردەمیانە پێدرا، کە ئامانج لێی گرێدانی زانیارییە تیۆرییەکانی ناو هۆڵەکانی خوێندن بوو بە بازاڕی کار و ژینگەی پراکتیکییەوە، تا خوێندکاران لە داهاتوودا بە ئەزموونێکی زیاترەوە بچنە نێو کایەی پیشەیی خۆیان..