دەنگی زانست

دەنگی زانست پەیمانگایەک تایبەت بە بڵاوکردنەوەی زانستە شەرعیەکان ( العلوم الشرعية )

ئایا دەزانیت بناغەی زۆربەی حوکمە فیقهییەکان چییە؟ چۆن زانایان دەتوانن لە یەک کاتدا چارەسەری سەدان کێشەی نوێ بکەن؟لەم ڤید...
17/06/2026

ئایا دەزانیت بناغەی زۆربەی حوکمە فیقهییەکان چییە؟ چۆن زانایان دەتوانن لە یەک کاتدا چارەسەری سەدان کێشەی نوێ بکەن؟
لەم ڤیدیۆیەدا، بە کورتی و ڕوونی باسی «دە پرەنسیپە سەرەکییەکەی عیلمی قەواعدی فیقهی» (المبادئ العشرة) و گرنگییە بێپایانەکەی دەکەین.

پێناسە - گرنگی - سوود - مێژوو - بابەتەکانی - شوێنی ئیشکردنی …
https://youtu.be/LHoErFdTHZY?si=X-ztTasaqCFqCGa5

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:
🌐 تێلێگرام (https://t.me/Voice_of_Science)
🌐فەیسبوک (https://web.facebook.com/profile.php?id=100075763484574)
🌐 ئینیستاگرام (https://www.instagram.com/)
🌐 تیکتۆک (https://www.tiktok.com/)
🌐 یوتوب (https://www.tiktok.com/)

🌸 “مسندة الشام” (موحەددیسەی شام) ئەو ئافرەتەی کە گەورەترین زانایان لە خزمەتیدا دادەنیشتن بۆ وەرگرتنی فەرموودە بە سەنەدێک...
16/06/2026

🌸 “مسندة الشام” (موحەددیسەی شام) ئەو ئافرەتەی کە گەورەترین زانایان لە خزمەتیدا دادەنیشتن بۆ وەرگرتنی فەرموودە بە سەنەدێکی (ڕشتەیەکی) بەرز.
یەکێکە لە دیارترین زانایانی فەرموودەناس لە مێژووی ئیسلامدا، و لە ناودارترین ئافرەتانی مەزهەبی حەنبەلییە. لە ژینگەیەکی زانستیی دێرین و لە ناو خێزانی "مەقادیسە" گەورە بووە، کە سەدان زانای پیاو و ئافرەتیان لێ هەڵکەوتووە.
✍️ لە منداڵییەوە دەستی بە فێربوونی زانست کردووە، و لەسەر دەستی شێخ و زانا گەورەکان زانستی وەرگرتووە. سەدان پەڕتووک و نامیلکەی لەبەر بووە، کە لە مامۆستا و شێخەکانییەوە بە سەنەدی بەرز فێریان بووە، لەبەری کردوون و بەسەریاندای خوێندووەتەوە.
📜 دوای ئەوەی ئیجازە (مۆڵەت) و متمانەی لەو شێخانە وەرگرت، ئەویش لە بەرامبەردا دەستی کرد بە فێرکردن، گێڕانەوە و لەبەرکردنی ئەم پەڕتووکانە بە قوتابییەکانی خۆی.
📍پاشان گەشتی بۆ چەندین شار کردووە وەک بەغدا، قاهیرە و ئەسکەندەرییە، تا گەیشتە ئاستێکی زۆر بەرز و شارەزایی تەواو لە زانستی فەرموودەدا. بوو بە یەکێک لە گەورەترین فەرموودەناسەکانی سەردەمی خۆی، تا ئەو ڕادەیەی نازناوی “مسندة الشام”ی پێبەخشرا.
✨پێگەیەکی زانستیی بەرزی هەبوو، بۆیە قوتابیانی زانست لە وڵاتە جیاوازەکانەوە ڕوویان تێدەکرد. ژمارەیەک لە گەورە زانایان فەرموودەیان لێوە گێڕاوەتەوە، لە دیارترینیان: ئیمامی زەهەبی، تاجەددینی سوبکی، صەفەدی و چەندانی تریش.
📍هاوسەرگیری نەکردووە، و تەمەنێکی درێژی ژیاوە کە نزیکەی ٩٤ ساڵ بووە. سەرەڕای ئەوەی کە تووشی نەخۆشی چاو بوو (بینایی لەدەستدا)، تا لە ساڵی ٧٤٠ی کۆچی لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی شوێنەوارێکی زانستیی گەورە و ژیاننامەیەکی نەمر و پڕسەروەری لە خزمەتکردنی فەرموودەکانی پێغەمبەر ﷺ بەجێهێشت.
💬 ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: (بە مردنی ئەو، خەڵکی لە زۆرێک لە فەرموودەکاندا پلەیەک هاتنە خوارەوە - واتە سەنەدی فەرموودەکان بۆ پێغەمبەر ﷺ درێژتر بووەوە).
🤲 خوایە گیان ڕەحم بکەیت بە "ئوم عەبدوڵڵا زەینەب کچی کەمالەددین"، لێی خۆش ببە، و ئەو خزمەتەی بە زانستی فەرموودە کردوویەتی بیکەیتە مایەی شەفاعەت بۆی لە ڕۆژی دواییدا.

📌 چیرۆکێکی مێژوویی سەرنجڕاکێش لە کاتی بنیادنانی کەعبەی پیرۆزدا 🕋لە گێڕانەوە مێژووییەکاندا باس لە بەیەکگەیشتنێکی دەگمەنی ...
06/06/2026

📌 چیرۆکێکی مێژوویی سەرنجڕاکێش لە کاتی بنیادنانی کەعبەی پیرۆزدا 🕋
لە گێڕانەوە مێژووییەکاندا باس لە بەیەکگەیشتنێکی دەگمەنی نێوان پێغەمبەر ئیبراهیم (عليه الصلاة و السلام ) و زولقەڕنەینی پاشا دەکرێت لە کاتی دروستکردنی کەعبەدا.
📜 ئیبن ئەبی حاتەم دەگێڕێتەوە:
کەعبە لە بەردی پێنج شاخ بنیادنراوە. لەو کاتەی کە خەریکی دروستکردنی بوون، زولقەڕنەین - کە لەو سەردەمەدا پاشای هەموو زەوی بووە - بەلایاندا تێپەڕ دەبێت و دەپرسێت:
🗣️ "کێ فەرمانی پێکردوون بەمە؟"
ئیبراهیم ( عليه الصلاة و السلام ) فەرمووی: "خوای گەورە فەرمانی پێکردووین."
زولقەڕنەین وتی: "چۆن بزانم و دڵنیا بم لەوەی کە دەیڵێیت؟"
لەو کاتەدا پێنج بەران بە قودرەتی خوا شایەتییان دا کەوا خوای گەورە فەرمانی بەوە کردووە! ئیتر زولقەڕنەین باوەڕی هێنا و بەڕاستی دانا.
هەروەها ئەزرەقی دەگێڕێتەوە کەوا زولقەڕنەین لەگەڵ خەلیل (پێغەمبەر ئیبراهیم) پێکەوە تەوافی ماڵەکەیان (کەعبەیان) کردووە. 🕌✨

البداية و النهاية ١/٢٤٥

✨ هونەری کورتبڕی؛ باشترین قسە کامەیە؟لە کتێبی (أدب المجالسة وحمد اللسان)دا هاتووە، کە مرۆڤی ژیر ئەو کەسەیە دەزانێت چۆن ب...
20/05/2026

✨ هونەری کورتبڕی؛ باشترین قسە کامەیە؟

لە کتێبی (أدب المجالسة وحمد اللسان)دا هاتووە، کە مرۆڤی ژیر ئەو کەسەیە دەزانێت چۆن بە کەمترین وشە، گەورەترین مانا بگەیەنێت.
💎 حەسەنی بەسڕی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێت:
> "خودا ڕەحم بەو کەسە بکات کە لە قسەکانیدا کورتبڕە و تەنها بەپێی پێویستی خۆی دەدوێت؛ چونکە خودای گەورە حەزی بە زۆربڵێیی نییە."
>
📜 هەمیشە گوتراوە: "باشترین قسە ئەوەیە کە وشەکانی کەم بن و ماناکانی زۆر بن."
ئەحمەدی کوڕی ئیسماعیل ئەم واتایەی لە شیعرێکدا زۆر بە جوانی کۆکردووەتەوە و دەڵێت:
* خێرُ الکلام قلیلٌ... علی کثیرٍ دلیل
(باشترین قسە ئەوەیە کە کەم بێت، بەڵام بەڵگەی زۆر لەخۆ بگرێت).
* والعِیُّ معنیً قصیرٌ... یحویه لفظٌ طویل
(زمانپەتەیی و لاوازی ئەوەیە کە ماناو مەبەستێکی کورتت هەبێت، بەڵام بە قسەیەکی زۆر و درێژاوودرێژ دەری ببڕیت).

سەرکەوتن پێویستی بە ماندوبونەالرَّاحَةُ لا تُدْرَكُ بالرَّاحَةِحەسانەوە و ئاسوودەیی (لوتکە) بە تەمەڵی و حەسانەوە بەدەست ...
14/05/2026

سەرکەوتن پێویستی بە ماندوبونە

الرَّاحَةُ لا تُدْرَكُ بالرَّاحَةِ
حەسانەوە و ئاسوودەیی (لوتکە) بە تەمەڵی و حەسانەوە بەدەست نایەت.

مَنْ طَلَبَ الرَّاحَةَ تَرَكَ الرَّاحَةَ: هەرکەسێک بیەوێت لە داهاتوودا حەساوە بێت، دەبێت ئێستا دەستبەرداری حەسانەوە بێت.

الشافعي-رحمه الله- :
بِقَدرِ الكَدِّ تُكتَسَبُ المَعالي .. وَمَن طَلَبَ العُلا سَهِرَ اللَيالي
واتا: بەپێی ماندووبوون پلەبەرزییەکان بەدەست دێن، هەرکەسێکیش لوتکەی بوێت دەبێت شەونخونی بکات.

مَن لَزِمَ الرُّقاد حُرِمَ المُراد
• هەرکەسێک دەستبەرداری خەو نەبێت، لە ئاواتەکەی بێبەش دەبێت.

وَمَن أَكثَرَ النَّوم سَبَقَهُ القَوم
هەرکەسێک زۆر بخەوێت، خەڵکانی تر (کاروانەکە) پێشى دەکەون.

وَمَن تَرَكَ العَمَل تَرَكَهُ الأَمَل
هەرکەسێک کار و تێکۆشان واز لێ بهێنێت، هیوا و ئاواتیش وازی لێ دەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:
🌐 تێلێگرام 🌐فەیسبوک 🌐 ئینیستاگرام 🌐 تیکتۆک 🌐 یوتوب

🌸 ئوم عەممارە.. کاتێک قارەمانێتی و وەفا دەبنە ناونیشانی ئافرەتئوم عەممارە (نەسیبەی کچی کەعب) -خودا لێی ڕازی بێت- یەکێکە ...
12/05/2026

🌸 ئوم عەممارە.. کاتێک قارەمانێتی و وەفا دەبنە ناونیشانی ئافرەت
ئوم عەممارە (نەسیبەی کچی کەعب) -خودا لێی ڕازی بێت- یەکێکە لەو ناوە گەورانەی مێژووی ئیسلام کە وەک سیمبولی خۆڕاگری دەمێنێتەوە.

⚔️ لە مەیدانی جەنگدا
ئەو تەنها بۆ ئاوپێدانی تینووان نەچووە جەنگ، بەڵکو لە جەنگی ئوحوددا کاتێک بارودۆخەکە لەسەر موسڵمانان قورس بوو، شمشێری هەڵگرت و شانبەشانی هاوسەر و کوڕەکانی بەرگری لە پێغەمبەر ﷺ کرد. لەو جەنگەدا 13 شوێنی جەستەی بریندار بوون ، تا وای لێهات پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: " سەیری هەر لایەکم دەکرد ئوم عەممارە لەبەردەممدا دەجەنگا."

📜 هەڵوێستە مێژووییەکانی تر:
• ئەو جەنگانەی بەشداری تێدا کردوە : لە غەزواتەکانی (بەنی قورەیزە و خەیبەر)دا ئامادەیی هەبوو.
• پەیمانی رضوان: یەکێک بوو لەو کەسانەی لە ژێر دارەکەدا پەیمانی "بيعة الرضوان "یان بە پێغەمبەر ﷺ دا، کە قورئانی پیرۆز بە شکۆوە باسیان دەکات.
• فەتحی مەککە و حونەین: لە جەنگی حونەیندا کاتێک زۆرینە پاشەکشەیان کرد، ئەو بە شمشێرەکەیەوە بەسەر ئەنسارەکاندا دەینەڕاند و هانی دەدان بۆ گەڕانەوە و خۆڕاگری.

🛡️ جەنگی یەمامە و کۆتایی ژیانی
تەنانەت دوای وەفاتی پێغەمبەر ﷺ، لە جەنگەکانی ڕیددە و جەنگی یەمامەدا بەشداری کرد. لەوێدا کوڕەکەی (عەبدوڵڵا) شەهید بوو، خۆشی 11 برینی تری بەرکەوت و دەستێکی لەدەستدا.
لە کۆتاییدا، لە سەردەمی خەلافەتی عومەری کوڕی خەتاب بەهۆی کاریگەری برینەکانیەوە وەفاتی کرد و لە بەقیع نێژرا.

💡 وانەیەک لە ژیانی:
ئیمان و بوێری سنووری نییە؛ مێژووی ئێمە پڕە لەو ئافرەتە بە جەرگانەی کە لە پێناو ئامانجەکانیاندا هەموو شتێکیان بەخشی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:
🌐 تێلێگرام 🌐فەیسبوک 🌐 ئینیستاگرام 🌐 تیکتۆک 🌐 یوتوب

«حەسەن و حوسێن و کەسانی دیکە لە باشترینەکانی سەلەف، لە کاتی کڕیندا زۆر وردبین بوون و داوای داشکاندنیان دەکرد، بەڵام لەگە...
03/05/2026

«حەسەن و حوسێن و کەسانی دیکە لە باشترینەکانی سەلەف، لە کاتی کڕیندا زۆر وردبین بوون و داوای داشکاندنیان دەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی زۆر لە ماڵیان دەبەخشی. بە یەکێکیان وترا: تۆ لە کاتی کڕینی شتێکی کەمدا زۆر ورد دەبیتەوە و چنیار دەکەیت، بەڵام دواتر زۆر دەبەخشیت و گوێی نادەیتێ؟!
لە وەڵامدا وتی: بەخشندە لە فەزڵ و زیادەی ماڵی خۆی دەبەخشێت، بەڵام ئەوەی فێڵی لێ دەکرێت (لە نرخدا) غەدر لە عەقڵی دەکرێت.
هەروەها یەکێکی تریان وتی: من تەنها ڕێگری دەکەم لەوەی غەدر لە عەقڵم و چاوم بکرێت، بۆیە تا بۆم بکرێت ڕێگە نادەم کەس فێڵم لێ بکات، بەڵام کاتێک دەبەخشم، بۆ خودای دەبەخشم و هیچ بڕێک بە زۆر نازانم لەو پێناوەدا.»

إحياء علوم الدين ٢/٤٥٢

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:
🌐 تێلێگرام 🌐فەیسبوک 🌐 ئینیستاگرام 🌐 تیکتۆک 🌐 یوتوب

گێڕدراوەتەوە کە محەمەدی کوڕی مونکەدیر چەند پارچە قوماشێکی هەبوو، هەندێکیان بە ٥ درهەم بوون و هەندێکی تریان بە ١٠ درهەم. ...
27/04/2026

گێڕدراوەتەوە کە محەمەدی کوڕی مونکەدیر چەند پارچە قوماشێکی هەبوو، هەندێکیان بە ٥ درهەم بوون و هەندێکی تریان بە ١٠ درهەم. ڕۆژێکیان لە غیابی ئەودا، کارگوزارەکەی پارچە قوماشێکی ٥ درهەمی بە ١٠ درهەم بە پیاوێکی لادێیی فرۆشت.
کاتێک محەمەد بەمەی زانی، هەموو ڕۆژەکە بەدوای پیاوە لادێییەکەدا گەڕا تا دۆزییەوە و پێی گوت: «کارگوزارەکە هەڵەی کردووە و شتێکی بە ١٠ درهەم پێ فرۆشتووی کە نرخی تەنها ٥ درهەمە.»
پیاوە لادێییەکە گوتی: «من ڕازیم.»
بەڵام محەمەد فەرمووی: «تۆ ڕازی بیت، ئێمە بۆ تۆ ڕازی نین بەوەی بۆ خۆمان ڕازی نین.» پاشان سێ بژاردەی خستە بەردەمی:
١. پارچە قوماشێکی ١٠ درهەمی بەرامبەر ئەو پارەیە ببەیت.
٢. پارچە قوماشەکە بگەڕێنیتەوە و پارەکەت وەربگریتەوە.
٣. قوماشەکەت لای خۆت بێت و ٥ درهەمت بۆ بگەڕێنینەوە.
لادێییەکە داوای ٥ درهەمەکەی کرد و وەریگرتەوە. کاتێک پیاوەکە ڕۆیشت، پرسیاری کرد: «ئەم شێخە کێیە؟» پێیان گوت: «ئەمە محەمەدی کوڕی مونکەدیرە.» لادێییەکەش گوتی: «لا إله إلا الله، ئەمە ئەو کەسەیە کە لە دەشتودەردا بە هۆی فەزڵ و چاکەی ئەوەوە داوای باران دەکەین کاتێک تووشی وشکەساڵی دەبین.»

إحياء علوم الدين ٢/٤٥١

بە عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف (خودا لێی ڕازی بێت) وترا: هۆکاری ئەم هەموو دەوڵەمەندی و سەروەت و سامانەت چییە؟فەرمووی: سێ شت؛ ...
22/04/2026

بە عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف (خودا لێی ڕازی بێت) وترا: هۆکاری ئەم هەموو دەوڵەمەندی و سەروەت و سامانەت چییە؟
فەرمووی: سێ شت؛ هەرگیز هیچ قازانجێکم ڕەت نەکردەوە (ئەگەر کەمیش بووبێت)، هەرگیز داوای کڕینی ئاژەڵێکیان لێ نەکردم ئیلا یەکسەر فرۆشتم و دوام نەخست، وە هەرگیز بە قەرز شتم نەفرۆشت.
دەوترێت: هەزار وشتری فرۆشت و لە هیچ کامیان قازانجی نەکرد جگە لە [کۆت و حەبلەکانیان]، هەر حەبلێکی بە درهەمێک فرۆشت و بەوە هەزار درهەم قازانجی کرد، وە بەوەش پارەی خەرجی ئەو ڕۆژەی وشترەکانی دەستکەوتەوە."

إحياء علوم الدين ٢/٤٥١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:
🌐 تێلێگرام 🌐فەیسبوک 🌐 ئینیستاگرام 🌐 تیکتۆک 🌐 یوتوب

Address

Halabja

Telephone

+9647501245505

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەنگی زانست posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share